ئیسرائیل زانیاری ده‌رباره‌ی كوشتنی محه‌مه‌د سینوار بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ته‌رمی محه‌مه‌د سینوار، سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه دۆزراوه‌ته‌وه و ناسنامه‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك دێت له راگه‌یاندنی كوشتنی ناوبراو له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له كه‌رتی غه‌ززه.
سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه هێزه‌كانی ئیسرائیل و شین بێت (ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆ) له ناوچه‌ی باشوور ئه‌نجامیان دا و دوای ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ناسینه‌وه، پشتڕاستكرایه‌وه كه ته‌رمی محه‌مه‌د سینوار له ژێر زه‌ویدا له ژێر نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌وروپی له خان یونس دۆزرایه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سینوار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شه‌بانه فه‌رمانده‌ی لیوای ره‌فه‌ح له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل و شین بێت له 13ی ئایاری 2025 كوژراوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی و كۆنتڕۆڵكردنی ژێرزه‌میندا بوون كه هێزه‌كانی ئیسرائیل چالاكییان تێدا ده‌كرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له‌كاتی گه‌ڕان له رێڕه‌وی ژێرزه‌ویدا، هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی سینوار و شه‌بانه دۆزراونه‌ته‌وه، جگه له زانیاریی هه‌واڵگریی دیكه كه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر خراوه‌ته‌ڕو".
ئاشكراشیكرد كه "له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك ته‌رمی دیكه دۆزراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له ناسنامه‌كانیان ده‌كرێت".
پێشتر دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیی ئیسرائیل پشتڕاستی كردبوه‌وه كه محه‌مه‌د سینوار، سه‌ركرده‌ی دیاری سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی دیاری دیكه له هێرشی سوپا بۆ سه‌ر خان یونس كوژراوه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی 14ـی ئیسرائیل، محه‌مه‌د سینوار، سه‌ركرده‌ی دیاری باڵی سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی دیاری دیكه له هێرشی سوپا بۆ سه‌ر خان یونس كوژراوه. كه هاوكات برای یه‌حیا سینوار، سه‌رۆكی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه.
PM:09:54:08/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 4472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت