سعودیه سه‌ركه‌وتنی وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شازاده سعود بن مشعه‌ل، جێگری ئه‌میری ناوچه‌ی مه‌ككه و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی حه‌ج و عومره، سه‌ركه‌وتنی وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵی راگه‌یاند، هاوكات ده‌ستپێكردنی ده‌ستبه‌جێی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتووی حه‌ج راگه‌یاند.
جێگری ئه‌میری مه‌ككه وتی: "پلانی ته‌شغیلی ئاسانكاری بۆ ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمی حه‌ج بۆ حاجیان كرد"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه حاجیان هاوكاربوون له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی حه‌ج به‌هۆی پابه‌ندبوونیان به ڕێنماییه‌كان و پلانه‌كه ئاسانكاری بۆ ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمه‌كانی حه‌ج بۆ حاجیان كرد.
هاوكات جێگری ئه‌میری مه‌ككه سوپاسی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و شازاده‌ی جێنشینی سعودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ.
له كۆتایی قسه‌كانیدا جێگری ئه‌میری مه‌ككه سوپاسی یه‌كه‌كانی ئاسایش و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و ئه‌و خۆبه‌خشه ژن و پیاوانه‌ی كرد كه كاریان كردووه بۆ دڵنیابوون له سه‌ركه‌وتنی ئه‌م رێوڕه‌سمه.
PM:07:21:08/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت