ئەمریکا بڕیاریدا سووریا لە لیستی وڵاتە نەیارەکان بهێنێتە دەرەوە
وێستگەنیوز_
کۆشکی سپی ئەمریکا سووریای لە لیستی وڵاتە نەیارەکانی لابرد، لای خۆشیەوە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ بڕیارەکەی پەسەندکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی 6ـی 2025، کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، "سووریا لە لیستی وڵاتە نەیارەکاندا دەرکراوە کە پێشتر ئەو بڕیارە رێگربوو لەوەی ئەمریکا هاوکاری ئەو وڵاتانە بکات کە ناویان لە لیستەکەدا هەیە بەتایبەت لە بواری وزەی ئەتۆمیدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە وەکو لابردنی بەشێک لە سزا وایە لەسەر سووریا و لەمەودوا ئەمریکا دەتوانێت هاوکاری ئەو وڵاتە بکات.
ماوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بەجۆرێک دژی سیاسەتی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بوو؛ کە چەندین سزای نێودەوڵەتی بەسەر دیمەشق سەپێندرا. هاوکات، بە شێوەیەکی گشتی، لیستی دەوڵەتە نەیارەکان لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە بە بڕیارێکی کۆشکی سپی بۆ ئەو وڵاتانەی کە لەگەڵ ئەمریکا دژایەتیان هەیە، دانراوە.
PM:03:49:08/06/2025
ئهم بابهته 680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت