ئیلۆن مه‌سك: ئه‌مریكا پێویستی به حزبێكی سیاسی نوێیه
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی مه‌سك له گه‌رمه‌ی ناكۆكییه‌كی توندیدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ
وێستگه‌نیوز-
ملیاردێر ئیلۆن مه‌سك رایگه‌یاند كه حزبێكی سیاسی نوێ له ئه‌مریكا پێویسته.
ئه‌مه‌ش دوای ڕۆژێك هات كه مه‌سك له راپرسییه‌كدا پرسیاری له شوێنكه‌وتووانی له‌سه‌ر پلاتفۆرمی "X"كرد كه ئایا ئه‌مریكا پێویستی به حزبێك هه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی "له‌سه‌دا 80ی ناوه‌ڕاست" بكات.
مه‌سك نووسیویه‌تی: "خه‌ڵك قسه‌ی خۆی كرد، پێویستی به حزبێكی سیاسی نوێ هه‌یه له ئه‌مریكا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و سه‌دا 80یه بكات كه له ناوه‌ڕاستدان!"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "به‌ته‌واوی له‌سه‌دا 80ی خه‌ڵك هاوڕان. ئه‌مه ڕێكه‌وته... یان چاره‌نووسه".
PM:02:21:07/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت