روسیا توند‌وتیژترین هێرشی كرده سه‌ر ئۆكرانیا و زیانێكی زۆری پێگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
هێزه‌كانی روسیا رایانگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتووبوون له‌وه‌ی زیانێكی زۆری گیانی به ئۆكرانییه‌كان بگه‌یه‌نن و ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌ناوبه‌رن له‌نێویاندا تێكشكاندنی 82 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، لای خۆیه‌وه كیێڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی روسیا توند‌وتیژترین هێرشی شه‌وانه‌یان به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرده سه‌ر شاری خاركیڤ.
ئه‌لێكسانده‌ر ساڤچوك، وته‌بێژی گروپی هێزه‌كانی ناوه‌ندی روسیا رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا دوژمن زیاتر له 455 سه‌ربازی له ناوچه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌و گرووپه كوژراوه.
ساڤچوك باسی له‌وه‌كرد كه له كاتی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوچه‌كانی كۆپتیڤۆ و دیمیترۆڤ و ناوچه‌كانی دیكه‌دا، هه‌شت زرێپۆش و حه‌وت ئۆتۆمبێل و سێ تۆپهاوێژ له‌ناوبراون. چه‌كداره‌كانی ئۆكرانیا كه پێكهاتبوون له سێ یه‌كه‌ی پیاده و پاسه‌وانی، دوو لیوای هێرشی ئاسمانی، دوو لیوای پیاده‌ی ده‌ریایی و لیوایه‌ك له پاسه‌وانی نیشتمانی ئۆكرانیا تێكشكێندران.
هێزه‌كانی روسیا له ناوچه‌كانی كۆپتیڤۆ، دیمیترۆڤ، كراسنۆئارمیسك، سێرگیڤكا، ئوداچنی و ئه‌لێكسیڤكا، شكستیان به سوپای ئۆكرانیا هێنا.
82 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانی له‌ناوبران
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند كه یه‌كه‌كانی به‌رگری ئاسمانی له ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر و نیودا 82 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانیایان له ئاسمانی روسیادا له‌ناوبردووه، به ئاسمانی مۆسكۆشه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلێگرام بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی زۆربه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی نزیك له سنووری ئۆكرانیا یان ناوه‌ڕاستی روسیا له‌ناوبراون.
له به‌یاننامه‌یه‌كی جیاشدا له كه‌ناڵی تێلێگرام، سێرگی سۆبیانین، سه‌رۆكی شاره‌وانی مۆسكۆ وتی: "شه‌ش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه به‌ره‌و پایته‌خت ده‌ڕۆیشتن، له‌ناوبراون".
توند‌وتیژترین هێرشی شه‌وانه بۆ سه‌ر خاركیڤ
له شاری كیێڤ، سه‌رۆكی شاره‌وانی خاركیڤ ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی روسیا پێش به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه هه‌ڵمه‌تێكی بۆردومانكردنیان بۆ سه‌ر ئه‌و شاره كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئۆكرانیایه ده‌ستپێكردووه. كه توند‌وتیژترین بۆردومان بوو بۆ سه‌ر شاره‌كه له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه.
ئیگۆر تێرێخۆف، سه‌رۆكی شاره‌وانی خاركیڤ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلێگرام نوسیویه‌تی " له ئێستادا خاركیڤ توندترین هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر"، باسی له به‌كارهێنانی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و بۆمبی ڕێنمایی كردووه له یه‌ك كاتدا بۆ بۆردومانكردنی شاره‌كه.
تێرێخۆڤ كاتژمێر 1:40 خوله‌ك به كاتی گرینیچ نووسیویه‌تی، "تا ئێستا له ماوه‌ی كاتژمێر و نیوێكی ڕابردوودا لانیكه‌م ده‌نگی 40 ته‌قینه‌وه له شاره‌كه‌دا بیستراوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "هێشتا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌سوڕێنه‌وه" و هۆشداریشی داوه كه "مه‌ترسییه‌كه هه‌ر ماوه".
تێرێخۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی كیڤسكی بووه هۆی كوژرانی كه‌سێك.
ئۆلێگ سینێگوبۆڤ، پارێزگاری ناوچه‌ی خاركیڤ رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا حه‌وت كه‌س برینداربوون و ده‌ڵێت "كارمه‌ندانی پزیشكی هاوكاری پێویست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
AM:10:04:07/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت