ئیلۆن مەسک: ترەمپ لە دەستدرێژی و بازرگانی بە منداڵانەوە تێوەگلاوە


وێستگەنیوز_

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مەسک، خاوەنی سپەیس ئێکس، لە دوو هاوڕێ و هاوکارەوە، بوون بە دوو نەیاری سەرسەخت و تۆمەت ئاڕاستەی یەکتر دەکەن.

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئیلۆن مەسک وەک وەزیری کارامەیی و ڕاوێژکاری باڵا لە ئیدارەی ترەمپ، کابینەی حکومەتی بەجێهێشت، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کەوتە شەڕەقسە و ململانێیەکی تووندەوە. 

لە سەرەتادا رووداوەکە بەم جۆرە بوو، ترەمپ باجی خستە سەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەشێکی دیکە لە کاڵاکانی ئەمریکا، لە بەرامبەردا، مەسک رەخنەی سەبارەت بەو سیاسەتەی سەرۆک هەبوو، بە تووندی دژی وەستایەوە و وتی: "ئەم کارە دەبێتە هۆی داڕووخانی ئابووری ئەمریکا".

پاشان ملمانێکان بەرەو ئاراستەیەکی دیکە رۆشتن، مەسک دەڵێت: زانیاریان لایە و بڵاوی دەکەنەوە کە ترەمپ لە دەستدرێژی و بازرگانی بە منداڵانەوە تێوەگلاوە؛ و لە ئێکس پۆستێکی کردووە و دەڵێت: "ناوی ترەمپ لە فایلەکانی ئیسپێستین هەیە، کە دۆسیەیەکی ئابڕووبەرانەیە، تێیدا ژمارەیەک سەرمایەدار تۆمەتباربوون بە بازرگانیکردن و دەستدرێژی بۆسەر منداڵان."

ئیسپێستین سەرمایەدارێکی ئەمریکی بوو، دورگەیەکی لە دەریای کاریبی کڕیبوو، تێیدا میوانداری کەسە ناودارەکانی دەکرد و دواتر دەنگۆ بڵاو کرایەوە، ئەو سەرمایەدارە کچانی منداڵی پێشکەشی میوانەکانی دەکرد. ئیلۆن مەسک دەڵێت؛ ترەمپیش بەشداربوو لەو میوانداریانە.

هاوکات، ترەمپ تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: "ئەو قسانە راست نین، مەسک لێم توڕەیە چونکە باجمان خستووەتە سەر فرۆشی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی."


PM:03:37:06/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو