حسێن سەلامی: ئێران ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر سیناریۆیه‌كه
وێستگەنیوز-
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی له هێرشی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌دات.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2025، ئاژانسی مێهر بڵاویکردەوە، حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووه، "هه‌ر لایه‌نێك به‌شداریی له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی به‌رامبه‌ر به ئێران بكات، باجێكی زۆر ده‌دات و په‌شیمان ده‌بێته‌وه".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێران ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر سیناریۆیه‌كه، به‌تایبه‌تی ئیسرائیل رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی خراپ ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت".
جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، "هه‌ر وڵاتێك به‌شداریی سه‌ركێشییه‌كی سه‌ربازیی بكات، به‌رپرسیاریه‌تیی ته‌واوی لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵده‌گرێت".
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، "ئیسرائیل باش ده‌زانێت توانا سه‌ربازییه‌كانی چه‌نده و هه‌ڵگیرسانی هه‌ر شه‌ڕێك ده‌بێته هۆی له‌ناوچوون و ئاوابوونی ئیسرائیل".
PM:11:44:05/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت