دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ سەرۆکی چین لەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانمان گەیشتوونەتە ئەنجامێکی زۆر ئەرێنی


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.


دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "لەگەڵ سەرۆکی چین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زۆر باشمان ئەنجامدا، کاتژمێر و نیوێک باسمان لە ئاڵۆزییە بازرگانییەکانی ئەم دواییانەی نێوانمان کرد و گەیشتووینەتە ئەنجامێکی زۆر ئەرێنی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ماوەیەکی نزیکدا تیمەکانی نێوان هەردوو وڵات کۆدەبنەوە، تیمەکەی ئەمریکا لەلایەن هەر یەک لە وەزیری بازرگانی، وەزیری گەنجینە و نوێنەری بازرگانیی وڵاتەکە نوێنەرایەتیی دەکرێت".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، خۆی و هاوسەرەکەی لەلایەن سەرۆکی چینەوە بانگهێشتکراون بۆ پەکین.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ هیچ شتێک سەبارەت بە رووسیا و ئۆکرانیا، هەروەها ئێرانیش باس نەکراوە.


PM:06:40:05/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو