نوعمان کورتولمووش وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ سێشەممە، سێی حوزەیرانی 2025، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو و تێیدا پێنج پەرلەمانتار خۆیان کاندید کردبوو، نوعمان کورتولمووش بە بەدەستهێنانی 329 دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.
لە یەکەمین و دووەمین گەڕی هەڵبژاردنەکەدا هیچ کام لە کاندیدەکانی دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا و بە وجۆرەیش پرۆسەی دەنگدان کەوتە گەڕی سێیەم.
نوعمان کورتولمووش کە کاندیدی ئاکپارتی، مەهەپە و هوداپار بوو، لە سێیەمین گەڕی هەڵبژاردنەکەدا 329 دەنگی بەدەستهێنا و بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.
PM:09:58:03/06/2025
ئهم بابهته 1100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت