حکومەتی هۆڵەندا هەلوەشایەوە
وێستگەنیوز-
حکومەتی هۆڵەندا بەهۆی ناکۆکی لەسەر پرسی کۆچبەران هەڵوەشایەوە و پارتی راستڕەوی تووندڕەوی پارتی بۆ ئازادی لە هاوپەیمانی حکومەت کشایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025، خێرت ڤیڵدەرس، سەرۆکی پارتی راستڕەوی تووندڕەوی پارتی بۆ ئازادی (PVV) رایگەیاند، "پارتەکەی لە هاوپەیمانیی حکومەتی هۆڵەندا دەکشێتەوە کە هاوپەیمانییەکەیان لەگەڵ سێ پارتی دیکەی راستڕەو پێکهێنابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوپەیمانەکە ئامادەنەبووە پشتگیریی بیرۆکەکانی بۆ چارە کردنی پرسی پەنابەران بکات".
وتیشی، "دیک سخۆف، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندام ئاگادار کردووەتەوە، کە هەموو وەزیرانی پارتی PVV لە حکومەتی دەکشێنێتەوە".
خیرت ڤیڵدەرس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "پلانەکانمان لەبارەی پەنابەران ئیمزا نەکرا، بۆیە پارتی PVV لە هاوپەیمانییەکە دەکشێتەوە."
بەپێی ئەو زانیارییانە بێت میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دوای کشانەوەی پارتەکەی خێرت ڤیڵدەرس، حکومەتی هۆڵەندا دەبێت لە چەند مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات.
PM:01:40:03/06/2025
ئهم بابهته 1496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت