نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا: پێنتاگۆن نزیکەی 500 سەربازی لە سوریا کشاندووەتەوە


وێستگەنیوز-

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی سەربازەکانی لە سوریا.


ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەربییە، تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی ئێن تی ڤی تورکیا رایگەیاندووە، "سەرەتا هەشت بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەبوو، پاشان بوو بە پێنج بنکە، دواتر بوو بە سێ بنکە، پێدەچێت تەنها یەک بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سوریا بمێنێتەوە".

هەروەها بەرپرسێکی ئەمریکا بە میدیاکانی راگەیاندووە، "پێنتاگۆن نزیکەی 500 سەربازی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان کشاندووەتەوە و بنکەیەکیشی رادەستی هەسەدە کردووەتەوە".

باراک ئاماژەی بەوەدا، "سیاسەتەکانی ئێستامان بەرامبەر بە سوریا لە سیاسەتەکانی 100 ساڵی رابردوو ناچن، چونکە ئەو سیاسەتانە کاریان نەکردووە".

وتیشی، "هەسەدە هاوپەیمانی ئێمەیە، ئەو پشتیوانییەی لە هەسەدە دەکرێت، پێشتیوانییەکە کە لە هاوپەیمانێک دەکرێت، ئەمە فاکتەرێکی زۆر گرنگە بۆ کۆنگرێسی ئێمە".


AM:11:38:03/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو