بڕیارە ئەمڕۆ خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەبچیت
وێستگەنیوز_
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی 6ـی 2025، خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەبچیت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، کۆبوونەوەکە لە کۆشکی چراخان لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت.
کۆبوونەوەکە راستەوخۆیە و بە نێوەندگیریی تورکیا بەڕێوەدەچێت، شاندی ئۆکرانیا لە 14 کەس پێکدێن، کە وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا سەرۆکایەتیی دەکات، لە بەرامبەردا شاندی رووسیا بە سەرۆکایەتیی ڤیلادیمیر مێدینیسکی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی رووسیا لە تورکیایە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ماریا زاخارۆڤا ئاشکرای کردووە، شاندەکەیان رەشنووسێکی تەوەرەکانی گفتوگۆ و پێشنیازی دیکەی ئاگربەستیان پێیە و دەیخەنە سەر مێزی گفتوگۆ.
ئۆکرانیا و رووسیا لە دانوستانەکاندا کۆمەڵێک داواکارییان لە یەکتر هەیە، کە گرنگترینەکانیان بریتین لە:
داواکارییەکانی رووسیا
- داننان بەو ناوچانەی کۆنترۆڵیکردوون
- رێگرتن لە فراوانکردنی هێزی ناتۆ بەئاڕاستەی وڵاتەکەی
- دوورکەوتنەوەی ئۆکرانیا، مۆلدۆڤا و جۆرجیا لە ناتۆ
- راگرتنی پشتیوانییە سەربازییەکانی ئەوروپا
- رێگرتن لە هاتنی هێزی سەربازیی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا
داواکارییەکانی ئۆکرانیا
- ئاگربەستی تەواوەتی و بێ مەرج
- گێڕانەوەی دەسەڵاتی ناوچە داگیرکراوەکان
- قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ
AM:09:46:02/06/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت