وەزیری دەرەوەی سعودیە: ئیسرائیل تەنیا توندوتیژیی دەوێت
وێستگەنیوز_
رۆژی هەینیی رابردوو، شاندێکی دیپلۆماسی کە نوێنەری وڵاتانی سعودیە، میسڕ، ئوردن، بەحرەین و هاوپەیمانیی عەرەبی تێدابوو، بەنیازبوون سەردانی کەناری رۆژئاوا بکەن، بەڵام ئیسرائیل رێگەی پێنەدان و رایگەیاند، ئامادە نییە هاوکارییان بکات بۆ گەیشتن بەو ناوچەیە. سعودەش ئەم کارە بە "رەتکردنەوەی ئاشتی ناودەبەن".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئوردن، میسڕ و بەحرەین، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، "ئیسرائیل بە رێگریکردن لە سەردانی تیمی دیپلۆماسیی وڵاتانی عەرەبی بۆ کەناری رۆژئاوا پیشانیدا دژی هەوڵەکانی ئاشتیی غەززەیە و نایەوێت جەنگەکە رابگیرێت."
دووپاتیشی کردەوە کە، "ئەوەی ئیسرائیل کردوویەتی، توندوتیژییە و تەنیا ئەو پەیامەی لێدەخوێننەوە، کە ئیسرائیل تەنیا توندوتیژیی دەوێت."
لەبەرامبەردا میسڕ و قەتەڕ وەک دوو لایەنی ناوبژیوانی جەنگی غەززە رایانگەیاند، هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی.
AM:08:53:02/06/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت