مه‌حمود عه‌باس چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی حه‌ماس ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی داوای له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كرد ده‌ستبه‌رداری فه‌رمانڕه‌وایی غه‌ززه بێت و بۆ راگرتنی "خوێنڕشتن" له كه‌رتی غه‌ززه بارمته ئیسرائیلییه‌كان راده‌ست بكات.
عه‌باس له په‌یوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وه‌زاری عه‌ره‌بی-ئیسلامی وتی: "ده‌بێت حه‌ماس ده‌ستبه‌رداری فه‌رمانڕه‌وایی كه‌رتی غه‌ززه بێت، كه به زۆر ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت له ڕێگه‌ی كوده‌تاكه‌ی له دژی شه‌رعیه‌تی فه‌له‌ستینی له ساڵی 2004. ئه‌م كوده‌تایه ده‌بێت كۆتایی بێت، له‌گه‌ڵ كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كه زیانیان به دۆزی فه‌له‌ستین گه‌یاندووه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته بارمته‌كان راده‌ست بكرێن بۆ راگرتنی رشتنی خوێنی فه‌له‌ستینییه‌كان و ئازادكردنی دیله‌كان، به‌هه‌ر نرخێك بێت، ده‌بێت ئاگربه‌ست به‌دی بهێنرێت، رێگه ناردنی فریاگوزاری و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌ززه بدرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت فه‌له‌ستین به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نی و ئه‌منی خۆی له كه‌رتی غه‌ززه له ئه‌ستۆ بگرێت".
هاوكات داواكه‌ی دووپاتكرده‌وه كه ده‌بێت حه‌ماس "پابه‌ند بێت به سیاسه‌ته‌كانی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی و ئه‌ركه‌كانی، به‌پێی چه‌مكی یه‌ك ده‌وڵه‌ت و یه‌ك یاسا و یه‌ك چه‌كی شه‌رعی، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت وه‌ك گروپێكی سیاسی له رێكخراوی ئازایخوازی فه‌له‌ستینیدا ببێته ئه‌ندام. به‌بێ ئه‌مه هه‌رگیز ناتوانین ئه‌ندامێتی ئه‌و رێكخراوه قبوڵ بكه‌ین".
عه‌باس له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "ئاماده‌ین راسته‌وخۆ به‌رپرسیارێتی خۆمان له ئه‌ستۆ بگرین، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌كانمان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، چونكه بۆ ئێمه گرنگه كه ئاشتی و ئاسایش له كه‌رتی غه‌ززه زاڵ بێت، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه، هیوای سه‌ركه‌وتنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانتان بۆ ده‌خوازین".
مه‌حمود عه‌باس جه‌ختیشی له پێویستی "فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی داگیركه‌ر بۆ ئازادكردنی پاره ڕاگیراوه‌كانی فه‌له‌ستینی كه ده‌گاته نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار كرده‌وه".
راشیگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵات "چاكسازی به‌رفراوانی حكومی و ده‌ستووری ئه‌نجامداوه، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه سیاسه‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌تكردنه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژییه، و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نییه به‌بێ گوێدانه ره‌گه‌زنامه و لایه‌ندارێتییان".
PM:11:52:01/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت