فەرەنسا: لە ئاهەنگى سەرکەوتنی یانەی پاریس سانجێرمان دوو کەس کوژران و 192 کەسى دیکەش برینداربوون
وێستگەنیوز_
بەبۆنەی بەدەستهێنانى یەکەم پاڵەوانێتیی یانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ) لە لایەن یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، گرژى و ئاڵۆزى لە نێوان هاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و 192 کەسى دیکەش برینداربوون، 559 کەسیش دەستگیرکران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی هاندەرانی یانەکە گازی فرمێسکڕێژى بەکارهێناوە و لە دەرئەنجامى گرژییەکانیشدا، سەدان ئاگرکەوتوونەتەوە و زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێل سوتاون و 22 پۆلیس و کارمەندى بەرگریی شارستانیش برینداربوون.
ئاماژەى بەوەشکردووە، زیاتر لە 500 کەس دەستگیرکراون و کە 491 کەسیان لە پاریس بوون، کە 320 کەسیان بە دەستبەسەرکراوى لاى پۆلیس ماونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە کوژراوەکان گەنجێکی تەمەن 17 ساڵی دانیشتووی شاری داکس بوو، کە بە چەقۆ کوژراوە، هاوکات گیان لەدەستدانی کەسێکی دیکەیان، بەهۆی رووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە بووە.
شەوی رابردوو، یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی یانەکانی ئەوروپا لە میوشنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، پاریس سانجێرمان 5-0 لە یانەى ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بردەوە.
PM:04:24:01/06/2025
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت