وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه پاڵپشتی زیاتری بۆ سوریا راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه شازاده فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له دیمه‌شقه‌وه دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌بێت كه له پاڵ سوریا وه‌ستاون له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی ئابووریدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ریاز و قه‌ته‌ر پاڵپشتی دارایی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی سوریا ده‌كه‌ن.
سعودیه دیارترین لایه‌نگری ئیداره‌ی نوێی سوریایه. ئه‌م سه‌ردانه دوای ئه‌وه دێت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له مانگی ئایاردا، له ڕیاز، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر سوریای ڕاگه‌یاند، هه‌نگاوێك كه ڕێگه خۆشده‌كات بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری وڵاتێك دوای 14 ساڵ له ململانێی وێرانكه‌ر.
شازاده فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی هاوتا سورییه‌كه‌ی وتی: "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه شانشینی سعودیه له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ی له پاڵ سوریا وه‌ستاون له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی ئابووریدا ده‌مێنێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وڵاته‌كه‌ی "به به‌شداری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر، پاڵپشتی دارایی هاوبه‌ش پێشكه‌ش به فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی سوریا ده‌كات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ئاماژه‌ی به خواستی وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ كاركردن له سوریا، وه‌فده ئابوورییه‌كانی سعودیه به‌م نزیكانه سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پاڵپشتی وه‌به‌رهێنان و هاوكاری ئابووری و بازرگانی" له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
شازاده فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان كه سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای ئابووری سعودی كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا كۆبووه‌وه و به یاوه‌ری ئه‌لشه‌یبانی سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له دیمه‌شق كرد و له‌وێ نوێژی كرد.
سعودیه یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لشه‌رع بوو له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی سوریا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر قه‌رزه‌كانی سوریای به بانكی نێوده‌وڵه‌تی دایه‌وه كه نزیكه‌ی 15 ملیۆن دۆلار بووه.
له میانی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئه‌لشه‌یبانی سوپاس و پێزانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ "ئه‌و رۆڵه‌ی شانشینی یه‌كگرتوو به تایبه‌ت له هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مریكادا بینیویه‌تی" ده‌ربڕی.
راشیگه‌یاند كه هه‌ردوو وڵات چوونه‌ته "قۆناغێكی به‌هێزی وه‌به‌رهێنان و هاوكاریی ئابووری هاوبه‌ش"، ئاماژه‌ی به "ده‌ستپێشخه‌رییه ستراتیژییه‌كان كرد كه ئامانجیان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و بوژاندنه‌وه‌ی كشتوكاڵ و ئابووری و ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری ڕاسته‌قینه بۆ خه‌ڵكی سوریایه".
دیمه‌شق پشت به پشتیوانی هاوپه‌یمانه‌كانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستێت بۆ ده‌ستپێكردنی بوژانه‌وه‌ی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دوای شه‌ڕێك كه زیاتر له نیو ملیۆن هاوڵاتی سوریای كوشتووه.
PM:08:00:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت