وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: تاران چه‌كی ئه‌تۆمی به "قبووڵنه‌كراو" ده‌زانێت
وێستگه‌نیوز-
عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی، چه‌كی ئه‌تۆمی به "قبووڵنه‌كراو" ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی دووپات كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كۆماری ئیسلامی له هه‌وڵێكدا بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ستی به دانوستان كردووه.
عه‌راقچی له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "ئه‌گه‌ر كێشه‌كه چه‌كی ئه‌تۆمی بێت، به‌ڵێ، ئێمه‌ش به قبوڵنه‌كراوی ده‌زانین".
وتیشی: "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه له‌گه‌ڵیان هاوڕاین. تاران و واشنتۆن له مانگی نیسانه‌وه پێنج خولی دانوستانیان به نێوه‌ندگیری شانشینی عومان ئه‌نجامداوه و سه‌ره‌ڕای ناكۆكی گشتی له‌سه‌ر توانای ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، هه‌ردوولا پێشكه‌وتنه‌كانیان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه".
AM:09:15:31/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت