ماكرۆن: داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین "ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه"
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین "ته‌نها ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی نییه، به‌ڵكو داواكارییه‌كی سیاسیشه".
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له سینگاپور، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ئه‌و كاره خسته‌ڕوو.
ماكرۆن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌وروپییه‌كان "هه‌ڵوێستی به‌كۆمه‌ڵیان توندتر بكه‌نه‌وه" به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل "ئه‌گه‌ر له كاتژمێر و رۆژانی داهاتوودا وه‌ڵامێكی هاوتای دۆخی مرۆیی نه‌داته‌وه" له كه‌رتی غه‌ززه.
ماكرۆن ڕۆژی پێنجشه‌ممه گه‌یشته سینگاپور، كه دوا وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بوو بۆ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و پێشتر چووه ڤێتنام و ئیندۆنیزیا.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیندۆنیزیا، ماكرۆن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا خوازیاری چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ته بۆ كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان، خواستی خۆشی بۆ بینینی كۆتایی هاتنی ململانێی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ربڕی.
AM:10:40:30/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت