"مارکۆ رۆبیۆ دەستخۆشی لە هەرێمی کوردستان کردووە لەبارەی هەوڵەکانی بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە ناوخۆییەکانی وزە"


وێستگەنیوز_

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مارک ڕۆبیۆ و نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی هاوکاریی و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و سووریا کرد.

ئەمرۆ پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و گفتوگۆیان کرد.

راشیگەیاندووە، مارکۆ ڕۆبیۆ و نێچیرڤان بارزانی، باسیان لە گرنگی بەردەوامی هاوکاریی و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و سووریا و ناوچەکە کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستخۆشیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەوڵی بەکارهێنانی سەرچاوە ناوخۆییەکانی وزە و بۆ سەربەخۆیی وزەی عێراق.

بەگوێرەی تامی بروس، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک لایەنێکی سەرەکی پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ عێراق دەمێنێتەوە.


PM:12:22:29/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت