ئه‌حمه‌د شه‌رع: سوریا بۆ هه‌موو سورییه‌كانه و رێگه‌ناده‌ین دابه‌ش ببێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له قۆناغی راگوزه‌ردا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌بارت به هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "سوریا بۆ هه‌موو سورییه‌كانه و رێگه‌ناده‌ین دابه‌ش ببێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14ی ئایاری 2025 ئه‌حمه‌د شه‌رع له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "یه‌كڕێزی و قوربانیدانی سوورییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیروڕای گشتی جیهان ده‌رباره‌ی سوریا هه‌بوو".
ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌ڵێت: " سوریا بۆ هه‌موو سورییه‌كانه و رێگه‌ناده‌ین دابه‌ش ببێت... په‌نجه‌ره‌یه‌كی ئومێد بۆ ئاینده‌یه‌كی ئومێدبه‌خش بۆ سوریا كراوه‌ته‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "رێگه به زیندووكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌كانی ڕژێمی پێشوو ناده‌ین، به‌و پێیه‌ی سوریا موڵكی هه‌موو سورییه‌كانه".
راشیگه‌یاند كه "له چه‌ند مانگی ڕابردوودا كارمان كردووه بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و یه‌كخستنی چه‌ك و ڕاگه‌یاندنی ده‌ستووری و جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری ئینتقالی و كاری له‌پێشینه‌مان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات بووه".
ئه‌حمه‌د شه‌رع جه‌ختیشی له پابه‌ندبوونی سوریا بۆ دابینكردنی كه‌شوهه‌وای وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌رانی سوری و عه‌ره‌بی و بیانی كرده‌وه.
هاوكات بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه به ئازایانه و مێژوویی وه‌سف و دووپاتیكرده‌وه كه سوریا ده‌بێته گۆڕه‌پانی ئاشتی.
AM:12:00:15/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت