ترەمپ گەیشتە قەتەر
وێستگەنیوز_
پاش بەشداریکردنی لە لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە قەتەر.
ئەمرۆ چوارشەممە 14ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ گەیشتە دەوحە و لە فڕۆکەخانە لەلایەن تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەرەوە پێشوازیی لێکرا.
ئەو سەردانەی ترەمپ بۆ دەوحە، لە چوارچێوەی گەشتەکەیەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دوێنێ سەردانی سعودیەی کرد و بڕیارە دوای قەتەر'یش، سەردانی ئیمارات بکات.
PM:02:45:14/05/2025
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت