مەزڵوم عەبدی: هەڵگرتنی سزاکان کاریگەری ئەرێنی لەسەری ئاشتی و ئاسایشی سووریا دەبێت
وێستگەنیوز_
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکیدا هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەلایەن ئەمریکاوە بە "ئەرێنی" ناودەبات و هیواخوازە یارمەتیدەر بێت بۆ بنیاتانی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئەو وڵاتە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكەین بۆ بڕیاری راگرتنی سزاكانی سەر سوریا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیاری راگرتنی سزاكانی سەر سووریا كاریگەریی ئەرێنیی لەسەر وڵات دەبێت و هەنگاوێکی گرنگە بۆ هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری".
.
هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، "هیوادارین ئەم هەنگاوە بۆ پاڵپشتیی ئاوەدانكردنەوەی وڵات كەڵكی لێوەربگیرێت و داهاتوویەكی باشتر بۆ هەموو هاوڵاتیانی سووریا مسۆگەربكات."
AM:11:26:14/05/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت