شه‌رع هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به هاتنی بۆ به‌غدا یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی سوریا له زاری نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سوریاوه بڵاویانكرده‌وه، كه ئه‌حمه‌د ئهلشارعی سه‌رۆك كۆمار به‌شداری چالاكییه‌كانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ناكات كه بڕیاره له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.
كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه كه "به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریاوه وه‌رگیراوه، شاندی سوریا بۆ لوتكه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌بێت و نوێنه‌رایه‌تی سوریا ده‌كات له‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن".
له كۆتایی مانگی نیسانی ڕابردوودا شه‌رع بانگهێشتێكی فه‌رمی له عێراقه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشت بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه ئه‌مساڵ به‌غدا میوانداری ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا "سانا" له‌و كاته‌دا بڵاویكرده‌وه كه شه‌رع "بانگهێشتی فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه بڕیاره له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت".
پێشتر شه‌رع له 4ی ئازاردا بۆ یه‌كه‌مجار دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌شداری له لوتكه‌ی به‌په‌له‌ی عه‌ره‌بی له قاهیره سه‌باره‌ت به غه‌ززه كرد.
PM:09:15:12/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت