زیلینسكی: له توركیا چاوم به پوتین ده‌كه‌وێت
وێستگه‌نیوز-
له هه‌نگاوێكدا به‌ئامانجی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند كه بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه له توركیا چاوی به ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسییه‌كه‌ی بكه‌وێت.
زیلینسكی له ئه‌كاونته‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر پلاتفۆرمی "X" جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی گه‌یشتن به "ئاگربه‌ستێكی هه‌مه‌لایه‌نه و هه‌میشه‌یی كرده‌وه، له سبه‌ینێوه"، پێیوایه ئه‌مه ده‌بێته "بنه‌مای پێویست بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی دیپلۆماسی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه درێژكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی هیچ سوودێكی نییه، و خواستی خۆی بۆ چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆكی روسیا خسته‌ڕوو و هیوای خۆی ده‌ربڕی كه "ئه‌مجاره روسه‌كان به‌دوای بیانوودا نه‌گه‌ڕێن".
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه كه فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زیادبووندایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌و ململانێیه‌ی كه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی و دروستكردنی قه‌یرانێكی مرۆیی له ناوچه‌كه‌دا.
پوتین پێشنیاری كردبوو كه دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌نجام بدرێت به ئامانجی كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه.
پوتین له لێدوانه‌كانیدا كه ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی روسیا بڵاویانكرده‌وه، رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی "هه‌رگیز گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ره‌ت نه‌كردۆته‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه مۆسكۆ "خوازیاره گفتوگۆی جددی ئه‌نجام بدات" سه‌باره‌ت به‌و ململانێیه‌ی كه زیاتر له دوو ساڵه به‌رده‌وامه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یه میوانداری هه‌ر دانوستانێكی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ بكات، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌رفه‌تێك هه‌یه" بۆ گه‌یشتن به ئاشتی نێوان هه‌ردوو وڵات.
PM:10:23:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت