سعودیە بەرهەمهێنانی نەوت لەگەڵ سەردانکردنی حاجییان زیاد دەکات
وێستگەنیوز-
بەهۆی ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا، لە سەرانسەری جیهانەوە حاجییان سەردانی وڵاتەکە دەکەن، سعودیە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی دوو مانگ زیاد دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئایاری 2025، ئاژانسی وزەی سعودیە رایگەیاند، "سعودیە بڕیاریداوە رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەرهەمەکەی زیادبکات، لەکاتێکدا پێویستی بە بڕێکی زیاترە، بەڵام ئەگەر قەبارەی زیادکردنەکەی گەورەتر بێت لەو ژمارەیە، دەبێتەهۆی دابەزینی نرخی نەوت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ژمارە زۆرەی حاجییان کە سەردانی سعودیە دەکەن، ئاستی بەکارهێنانی سوتەمەنی لەو وڵاتە بەرزدەکەنەوە، کە بۆ ئامێرەکانی گواستنەوە و ئامێرە فێنککەرەوەکان و پێویستییەکانی دیکە بەکاردەهێنرێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتە".
AM:11:34:11/05/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت