ئەردۆغان: بڕیارمانداوە وڵاتەکەمان لە بەڵای تیرۆر رزگار بکەین
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە تورکیا لە بەڵای تیرۆر رزگار بکەن، ئاماژە بەوەشدەکات، چاوەڕێن هەواڵی مژدەبەخشیان پێبگات.
ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەراسیمێکی تایبەت بە دایک و خێران وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، "هەنگاوی پتەو دەنێین بەرەو ئامانجی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر، چونکە بڕیارمانداوە وڵاتەکەمان لە بەڵای تیرۆر رزگار بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموومان پێکەوە تورکیایەک بونیاتدەنێین کە دیموکراسی و گەشەپێدان و ئاشتی و دادپەروەری تێدا هەیە".
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوەکردەوە، "باوەڕمان وایە دەگەینە وێستگەی کۆتایی تورکیای بێ تیرۆر و چاوەڕێین هەواڵی مژدەبەخشمان پێبگات".
PM:04:51:10/05/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت