تره‌مپ ئاگربه‌ستی نێوان هیندستان و پاكستانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هیندستان و پاكستان له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی ته‌واوه‌تی رێككه‌وتوون.
تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروت سۆشیال نووسی: "دوای شه‌وێكی درێژ له دانوستانه‌كان به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا، به خۆشحاڵییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه هیندستان و پاكستان گه‌یشتوونه‌ته ئاگربه‌ستێكی ته‌واو و ده‌ستبه‌جێ".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "پیرۆزبایی له هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ین كه حیكمه‌ت و عه‌قڵی دروست و زیره‌كی گه‌وره‌یان به‌كارهێنا، سوپاس بۆ گرنگیدانتان به‌م بابه‌ته".
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی تره‌مپ له كاتێكدا بوو كه هیندستان و پاكستان هێرشیان ده‌كرده‌سه‌ر یه‌كتری و به‌ره‌و جه‌نگێكی گه‌وره هه‌نگاویان ده‌نا.
PM:03:14:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت