بیل گه‌یتس سه‌رمایه‌كه‌ی ده‌به‌خشێته هه‌ژاران
بیل گه‌یتس
وێستگه‌نیوز-
بیل گه‌یتس ملیاردێری جیهان به‌ڵێنیدا له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی داهاتوودا، نزیكه‌ی هه‌موو سه‌رمایه‌كه‌ی ببه‌خشێته هه‌ژاران، ده‌شڵێت: "له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌مه‌وه هه‌ژارترین خه‌ڵكی جیهان نزیكه‌ی 200 ملیار دۆلار وه‌رده‌گرن"، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه حكومه‌ته‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
گه‌یتسی ته‌مه‌ن 69 ساڵ كه دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شی مایكرۆسۆفت و خێرخوازێكی گه‌وره‌یه، رایگه‌یاندووه كه پلانه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی سامانه‌كه‌ی خێراتر ده‌كات و دامه‌زراوه‌ی گه‌یتس تا 31ی كانوونی دووه‌می 2045 داده‌خات.
ناوبراو له پۆستێكدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویه‌تی: "خه‌ڵك زۆر شت له‌سه‌ر من ده‌ڵێن كاتێك ده‌مرم، به‌ڵام من بڕیارم داوه كه ده‌سته‌واژه‌ی 'به ده‌وڵه‌مه‌ندی مرد" یه‌كێك نابێت له‌وانه".
وتیشی:"زۆر كێشه‌ی به‌په‌له هه‌ن كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، ناتوانم ئه‌و سه‌رچاوانه رابگرم كه ده‌توانرێت بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵك به‌كاربهێنرێن".
له نامه‌یه‌كی كراوه‌شدا سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه‌كه‌ی كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و نه‌خۆشییه، گه‌یتس ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی 20 ساڵدا زۆر شت به ئه‌نجام ده‌گات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ده‌مه‌وێت دڵنیا بم له‌وه‌ی جیهان له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت".
دامه‌زراوه‌كه‌ی بیل گه‌یتس كه له ساڵی 2000ه‌وه دامه‌زراوه، نزیكه‌ی 53.8 ملیار دۆلاری له پڕۆژه جیاوازه‌كاندا خه‌رجكردووه، كه گرنگی به ته‌ندروستی گشتی و په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان ده‌دات.
دامه‌زراوه‌كه به‌شداری له بودجه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ده‌ستپێشخه‌ری جیهانی نه‌هێشتنی ئیفلیجی منداڵان و هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ ڤاكسین و كوتان ده‌كات.
بیل گه‌یتس له سه‌ره‌تای مانگی شوباتدا به بی بی سی ڕاگه‌یاندبوو، پێشتر زیاتر له 100 ملیار دۆلاری به‌خشیوه‌ته كاره خێرخوازییه‌كان، له‌نێویاندا نزیكه‌ی 60 ملیار دۆلار بۆ دامه‌زراوه‌كه‌ی.
گۆڤاری فۆربێس سامانه‌كه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به نزیكه‌ی 113 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كات.
PM:01:00:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت