ئه‌مریكا و ئێران دانوستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ئه‌مریكا و ئێران دانوستانه‌كانیان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران له عومان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه كه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك پێش سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه‌یه.
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گه‌ڕی چواره‌می دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له شانشینی عومان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دانوستانه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن.
تره‌مپ كه وڵاته‌كه‌ی له ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان كشایه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانی ئێرانی كردبوو، ئه‌گه‌ر ئیداره‌كه‌ی نه‌گه‌یشته ڕێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ململانێ درێژخایه‌نه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م بابه‌ته ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ به نیازه به‌شداری دانوستانه‌كانی عومان بكات.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له واشنتۆن كه ئاگاداره له پێشكه‌وتنی دانوستانه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه "وه‌ك پێشتر پێشبینی ده‌كه‌ین گفتوگۆی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام بدرێت".
وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه، له كاتێكدا ئێران پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی مه‌ده‌نییه.
میدیای ده‌وڵه‌تی ئێران له زاری عه‌راقچیه‌وه نووسیویه‌تی: "دانوستانه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن، به‌هه‌رحاڵ تا زیاتر پێشبكه‌وین، راوێژ و پێداچوونه‌وه پێویست‌تر ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ردوو شانده‌كه پێویستیان به كاتێكی زیاتره بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆین و ورده ورده ده‌چینه ناو ورده‌كارییه‌كان".
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی پیتاندن
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ بریتبارت نیوز، ویتكۆف ڕایگه‌یاندووه كه ئێرانییه‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چه‌كی ئه‌تۆمییان ناوێت، واشنتۆنیش له‌و خاڵه‌دا "باوه‌ڕیان پێده‌كات".
ویتكۆف ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به‌و جۆره بێت، ئه‌وا ده‌بێت دامه‌زراوه‌ی پیتاندنه‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. ده‌بێت هه‌موو سووته‌مه‌نیه‌كانیان دابه‌زێنن و بینێرن بۆ شوێنێكی دوور، هه‌روه‌ها ده‌بێت بگۆڕدرێن بۆ به‌رنامه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌رنامه‌یه‌كی مه‌ده‌نی-یان هه‌بێت".
گه‌ڕی چواره‌می دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكان كه بڕیار بوو له 3ی ئایار له ڕۆما به‌ڕێوه بچێت، دواخرا، كه عومان هۆكاره‌كه‌ی بۆ "هۆكاری لۆجستی" گه‌ڕانده‌وه.
به‌در ئه‌لبوسه‌عیدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان ڕۆژی هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كی جیادا ڕایگه‌یاند، دوای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی ئێران و ئه‌مریكا، بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌ڕی چواره‌می دانوستانه‌كان له شاری مه‌سقه‌ت به‌ڕێوه بچێت.
AM:09:53:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت