پاكستان ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی هه‌موو گه‌شته‌كاندا داده‌خات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی ئایاری 2025 ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كانی پاكستان به‌هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هیندستان، داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا راگه‌یاند.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كانی پاكستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌هۆی توندبوونی دۆخی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هیندستان، وڵاته‌كه ئاسمانی خۆی به‌ڕووی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كاندا داخست له كاتژمێر 3:15 خوله‌كی به‌یانی تا 12ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ماوه‌كه‌ی بۆ 24 كاتژمێری تر درێژكرده‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "بڕیاره‌كه له ئه‌نجامی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كان بووه دوای هێرشه سه‌ربازییه‌كانی هیندستان".
پێش بڕیاره‌كه‌ش، سوپای پاكستان بڵاویكرده‌وه، سوپای هیندستان به هێرشی مووشه‌كی سێ بنكه‌ی ئاسمانی پاكستانی كردۆته ئامانج.
AM:09:31:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت