ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی ده‌رباره‌ی شه‌ڕی هیندستان و پاكستان راگه‌یاند
جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
رۆژی پێنجشه‌ممه جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه قه‌یرانی ئێستای نێوان هیندستان و پاكستان "په‌یوه‌ندی به ئه‌مریكا نییه"، هاوكات داوای "كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان"ی كرد.
ڤانس له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز وتی: "ئه‌وه‌ی ده‌توانین بیكه‌ین ئه‌وه‌یه كه هانیان بده‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه، به‌ڵام ئێمه به‌شداری شه‌ڕێك ناكه‌ین كه په‌یوه‌ندی به ئێمه نییه".
چی ڕوویدا؟
*رۆژی پێنجشه‌ممه پاكستان و هیندستان یه‌كتریان تۆمه‌تبار كرد به ئه‌نجامدانی هێرش به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
*وه‌زیری به‌رگری پاكستان له دووه‌م رۆژی پێكدادانی توندوتیژی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی هۆشداریدا له‌وه‌ی "به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه".
*ئه‌و شه‌ڕه دوو ڕۆژه بووه‌ته هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 40 كه‌س.
*ئه‌م دۆخه له 22ی نیسانه‌وه ده‌ستیپێكرد كاتێك گروپێكی چه‌كدار 26 كه‌سی له كشمیر كه له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كوشت.
*نیودلهی، ئیسلامی ئابادی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه له پشت ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌وه‌یه، به‌ڵام ئیسلام ئاباد ره‌تیكرده‌وه و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلایه‌نانه‌ی كرد.
AM:10:08:09/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت