تەندروستیی غەززە: لەماوەی 24 کاتژمێردا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 106 کەس کوژراون


وێستگەنیوز-

تەندروستیی غـەززە ئاماری قوربانییانی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان بێت، لەماوەی 24 کاتژمێردا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 106 کەس کوژراون.


ئەمشەو پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025، تەندروستیی غـەززە رایگەیاند، "لەماوەی 24 کاتژمێردا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 106 کەس کوژراون و 367 کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە دوای شکاندنی ئاگربەستیشەوە بەهۆی هێرشەکانەوە 2651 کەس کوژراون و 7223 کەسی دیکەش برینداربوون".

هەر بەپێی ئامارەکان، لەسەرەتای شەڕەوە تائێستا 52760 کەس کوژراون و 119264 کەسیش برینداربوون.


PM:10:36:08/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو