ماكرۆن بۆ شه‌رع: پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا پارێزراو بن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوریا، رایگه‌یاند كه سه‌قامگیریی سوریا بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه و ئه‌وروپاش گرنگه، ده‌شڵێت: "هیوادارم رێككه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7ی ئایاری 2025، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا جه‌ختی له گرنگی پاراستنی هه‌موو سوریاییه‌كان كرده‌وه و وتی: "پابه‌ندین به خواسته‌كانی گه‌لی سوریا، پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا پارێزراو بن".
وتیشی: "سه‌قامگیریی سوریا بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه و ئه‌وروپاش گرنگه، پاڵپشتیی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سوریا ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سوریا له ماوه‌ی رابردوودا توندوتیژییه‌كی دیكه‌ی نێوان ئایینه‌كانی له ناوچه‌ی دروزه‌كان به‌خۆیه‌وه بینی، نزیكه‌ی 200 قوربانی لێ كه‌وته‌وه. ئه‌و پێكدادانانه دوای ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سوریا له سه‌ره‌تای مانگی ئایار هات، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له هه‌زار و 600 كه‌س كوژران، زۆربه‌یان عه‌له‌وی بوون. به ڕاشكاوی ئه‌م ڕووداوه تراجیدی و قه‌بوڵنه‌كراوانه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع تاووتوێ كرد".
ئیمانوێل ماكرۆن ده‌ڵێت: "پێویسته سه‌رۆكی سوریا هه‌موو ئه‌وه‌ی له توانای دایه بۆ پاراستی سورییه‌كان به‌بێ جیاوازی بیكات، به‌بێ گوێدانه نه‌ته‌وه ، ئایین، باوه‌ڕ و بۆچوونی سیاسی. دڵنیایی بدات، ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و دیمه‌شق زۆر گرنگه، هیوادارم ئه‌و رێككه‌وتنه به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت".
سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا دووپاتیشیكرده‌وه كه "هه‌رگیز كوردانی سوریا به‌بێ پشتیوانی به‌جێناهێڵین" و "پێشنیازم بۆ ئەحمەد شەرع کرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کار لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بکەن.".
راشیگه‌یاند كه هەوڵ دەدەین وردە وردە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سوریا هەڵبگرین و فشاریش دەخەینە سەر واشنتن بۆ ئەوەی ئەم ڕێگایە بە هەمان شێوە پەیڕەو بکات، داوای لە واشنتۆن کرد کە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سوریا خێراتر بکات.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا رایگه‌یاند كه "سوپاسی پاڵپشتییه‌كانی حكومه‌ت و گه‌لی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین، فه‌ره‌نسا زوو له مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی سوریا تێگه‌یشت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن باسی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و سوریامان كرد، بوونیاتنانه‌وه‌ی سوریا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانمان بوو، ئێستاش سوریا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی له‌سه‌ره، سه‌لامه‌تیی هاووڵاتییانی سوریا كاری له پێشینه‌ی ئێمه‌یه".
ئه‌حمه‌د شه‌رع وتی: "به‌رانبه‌ر هێرشی تائیفی ده‌م و ده‌ست جووڵه‌مان كرد، فیتنه‌ی تائیفی له سوریا جێی نابێته‌وه و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباری سوریادا بكرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی "ئه‌لیزێ"، پێشوازیی له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی سوریا كرد.
PM:11:19:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت