ئەمڕۆ پاپای نوێ بۆ ڤاتیکان هەڵدەبژێردرێت
وێستگەنیوز_
دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ لە ڤاتیكان بەڕێوەبچێت.
دوای ئەوەی رۆژی 21ـی مانگی رابردوو کۆچی دوایی پاپا فرانسیسی ڤاتیکان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا راگەیەنرا، ئەمڕۆ ڤاتیکان پاپایەکی نوێ هەڵدەبژێرێت، کە لە پرۆسەکەدا 135 کاردیناڵ دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنی پاپا.
بەپێی یاساكانی ڤاتیكان، ئەو كاردیناڵانەی لە رۆژی دەنگداندا ئامادە دەبن، لە كڵێسای سیستین گۆشەگیر دەكرێن و ناتوانن دەستیان بە مۆبایل و جیهانی دەرەوە بگات.
لە کاتی گۆشەگیرییدا، كاردیناڵەكان چەندین كۆبوونەوە دەكەن و لە بەیانیدا دوو جار دەنگ دەدەن و دوای نیوەڕۆش دوو جاری دیکە دەنگ دەدەن، هەر كاتێكیش پاپای نوێ هەڵبژێردرا، بە دوكەڵێكی سپی كە لە دوكەڵكێشی كڵێسای سیستینەوە دێتە دەرەوە، جیهان لە هەڵبژاردنی پاپای نوێ ئاگادار دەكرێتەوە .
كێبركێكەش لە نێوان 5 كاردیناڵدایە كە ركابەری دەكەن بۆ شوێنگرتنەوەی پاپا فرانسیس و بوون بە پاپای ڤاتیكان.
PM:12:35:07/05/2025
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت