"بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە بە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار زیان بە فرۆکەخانەی سەنعا کەوتووە"
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ چوارشەممە 7ـی 5ـی 2025، خالید شایف، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سەنعا لە یەمەن رایگەیاند، ئەو زیانانەی بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە بەر فڕۆکەخانەکە کەوتووە بە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
خالید شایف بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر فڕۆکەخانەی سەنعا، بە بڕی نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار زیان بەر فڕۆکەخانەکە کەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکان بۆ بە تەواوی خەمڵاندنی زیانەکان بەردەوامە و لە رۆژانی داهاتووشدا راپۆرتی وورد لەو بارەیەوە بڵاودەکەنەوە.
دوێنێ سێشەممە، ئیسرائیل لە رێگای ئاسمانییەوە هێرشیکردە سەر فڕۆکەخانەی سەنعای نێودەوڵەتی لە یەمەن و چەند پارێزگایەکی رۆژئاوای وڵاتەکە. دوای هێرشەکانیش بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەوەی هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەیان خۆی بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرێت.
PM:12:13:07/05/2025
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت