ئەمریکا: هەواڵی زۆر خۆش لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە بەڕێوەیە


وێستگەنیوز_

ئەمریکا رایدەگەیەنێت، "هەواڵی زۆر خۆش لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە بەڕێوەیە".

ئەمرۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا "راگەیەندراوێکی گرنگ و هەواڵی زۆر خۆش لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆناو غەززە دەبێت."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، رۆژی پێنجشەممە یان هەینی، پێش سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "راگەیەندراوێکی زۆر گرنگ"ـی دەبێت.
 
هاوکات، هێشتا نازانرێت ترەمپ مەبەستی لەو راگەیەندراوە چییە و خۆیشی ئاشکرای نەکرد مەبەستی چییە.
 
ئەم راگەیەندراوە لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە ئیسرائیل گەمارۆی تووندی خستووەتە سەر غەززە و رێگەی نەداوە هیچ هاوکارییەکی مرۆیی بگاتە ناو کەرتەکە.


PM:11:08:06/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت