ئیسرائیل 20 هێرشی كرده‌سه‌ر یه‌مه‌ن و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعای له‌كارخست
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر حوسییه‌كان درێژه‌پێدا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعایان له یه‌مه‌ن كرده ئامانج.
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه زیاتر له 20 هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تێرمیناڵی گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا و سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی كردووه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كه به ته‌واوی له‌كاركه‌وتووه.
سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا هاوشێوه‌ی به‌نده‌ری حوده‌یده له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك به‌كاردێت، ده‌شڵێت كه "فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی تیرۆریستی به‌كارده‌هێنرێت و به‌ڕێوه‌ده‌برێت".
له كاتێكدا میدیاكانی سه‌ر به حوسییه‌كان دانیان به هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعادا ناوه، سوپای ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه كارگه‌یه‌كی چیمه‌نتۆی له عه‌مران كردووه‌ته ئامانج كه حوسییه‌كان بۆ دروستكردنی كڵاوه‌ی مووشه‌كی به‌كاریده‌هێنن، هه‌روه‌ها هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر 10 ئامانجی تر له یه‌مه‌ن.
كه‌ناڵه‌كانی عه‌ره‌بیه و ئه‌لحه‌ده‌سی سعودی له زاری پهیامنێرانیانهوه بڵاویان كرده‌وه كه هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل وێستگه‌ی كاره‌بای زههبانی له باكووری شاری سه‌نعا كردووه‌ته ئامانج.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسرائیل، هێرشه‌كان فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا و بنكه‌ی ئاسمانی ئهلدهیلامییان كردۆته ئامانج. هه‌روه‌ها فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان، تێرمیناڵی گه‌شتیاران، ڕێڕه‌وی فڕین و تاوه‌ری كۆنترۆڵیان له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا كرده ئامانج.
كه‌ناڵی 14ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه هێزی ئاسمانی ده‌ستی به بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا كردووه و میدیاكانی ئیسرائیلیش بڵاویان كرده‌وه تا ئێستا 15 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا.
پێشتر سوپای ئیسرائیل هۆشداری دا به هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعا له یه‌مه‌نن و داوای لێ‌كردن ناوچه‌كه جێبهێڵن.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه "له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌وه یه‌كه‌مجاره فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا ده‌كه‌ینه ئامانج".
دوێنێ دووشه‌ممه‌ش 30 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چه‌ندین هێرشیان بۆ سه‌ر شوێنه گرنگه‌كانی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن ئه‌نجام دا و ته‌ركیزمان خستۆته سه‌ر به‌نده‌ری حوده‌یده و به‌ته‌واوی وێرانیان كردووه.
PM:05:26:06/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت