فه‌رید زه‌كه‌ریا: تره‌مپ له ماوه‌ی 100 ڕۆژدا 100 ساڵ باڵاده‌ستی ئه‌مریكا له‌ناو ده‌بات
فه‌رید زه‌كه‌ریا
وێستگه‌نیوز-
فه‌رید زه‌كه‌ریا نووسه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌مریكی (به‌ره‌گه‌ز هیندی) پێیوایه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ماوه‌ی 100 رۆژ كاركردنیدا، 100 ساڵ باڵاده‌ستی ئه‌مریكا له جیهاندا له‌ناو ده‌بات.
فه‌رید زه‌كه‌ریا له وتارێكدا كه رۆژنامه‌ی عومان به وه‌رگێڕدراوی بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "له كاتێكدا ئیداره‌ی تره‌مپ گۆڕه‌پانه‌كه‌ی به زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری ڕیشه‌یی سه‌رقاڵ كردووه و سیاسه‌تی باج بووه‌ته جێی زۆرترین سه‌رنجه‌كان، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ره‌نگه له درێژخایه‌ندا له‌سه‌ر ئه‌مریكا زۆر بكه‌وێت، هێرشی ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ سه‌ر زانكۆكان و توێژینه‌وه زانستییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی".
ئه‌و نووسه‌ره پێیوایه كه "ئه‌مریكا هه‌میشه له بواری زانست‌دا پێشه‌نگی جیهانی گرتووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ڕه‌نگه هه‌ندێك پێیانوابێ ئه‌م باڵاده‌ستییه سیفه‌تێكی سروشتی و هه‌میشه‌یی بێت. به‌ڵام له واقیعدا له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌مریكا زیاتر شوێنكه‌وتوو بوو نه‌ك پێشه‌نگ. زۆرجار پیشه‌سازكاره به‌ریتانیه‌كان گله‌یی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ته‌كنه‌لۆژیاكه‌یان ده‌دزن و مافی داهێنانه‌كانیان پێشێل ده‌كه‌ن. له ماوه‌ی ده‌یه‌كانی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ئه‌ڵمانیا ئه‌و وڵاته بوو كه زۆرترین خه‌ڵاتی نۆبڵی له بواری زانست‌دا به‌ده‌ستهێناوه، یه‌ك له‌سه‌ر سێی خه‌ڵاته‌كانی وه‌رگرتووه، له دوای ئه‌ویش به‌ریتانیا دێت كه نزیكه‌ی 20%ی خه‌ڵاته‌كانی وه‌رگرتووه، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا ته‌نها 6%ی خه‌ڵاته‌كانی وه‌رگرتووه".
له وتاره‌كه‌یدا فه‌رید زه‌كه‌ریا پێیوایه كه ئه‌م سێ هێزه زۆر به‌هێزه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دیمه‌نی زانستی‌یان گۆڕی:
*یه‌كه‌میان ئه‌دۆڵف هیتله‌ر بوو، كه نه‌وه‌یه‌ك له گه‌وره‌ترین عه‌قڵه زانستییه‌كانی ئه‌وروپای ناچاركرد به‌ره‌و ئه‌مریكا هه‌ڵبێن. له خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵی زانست كه ئه‌ڵمانیا تا ساڵی 1932 به‌ده‌ستی هێنابوو، نزیكه‌ی چاره‌كێكیان بۆ زانایانی كۆچبه‌ر بوو، هه‌رچه‌نده كه‌متر له 1%ی دانیشتووانه‌كه‌یان پێكده‌هێنا. ئه‌م زانایانه دواتر بوونه بڕبڕه‌ی پشتی دامه‌زراوه‌ی زانستی ئه‌مریكی. دوای چاكسازییه‌كانی كۆچبه‌ری ساڵی 1965، ئه‌مریكا به‌رده‌وام بوو له ڕاكێشانی باشترین عه‌قڵه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه، به تایبه‌ت له چین و هیندستانه‌وه، كه هاتبوون بۆ خوێندن و مانه‌وه بۆ دامه‌زراندنی تاقیگه‌ی توێژینه‌وه و كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژی.
*هێزی دووه‌م هه‌ردوو دوو جه‌نگی جیهانی بوو. تا ساڵی 1945 به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا وێران بوون و ملیۆنان كه‌س كوژران و شاره‌كان وێران بوون و حكومه‌ته‌كان بوون به‌ژێر قه‌رزه‌وه. ته‌نانه‌ت یه‌كێتی سۆڤیه‌ت سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی، نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌سی له‌ده‌ست دا. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا له‌ڕووی ئابووری و ته‌كنه‌لۆجی و سه‌ربازییه‌وه له شه‌ڕه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی هاته ده‌ره‌وه و باڵاده‌ست بوو.
*هێزی سێیه‌م ئه‌و بڕیاره ناوازه‌یه بوو كه حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ دابینكردنی بودجه بۆ توێژینه‌وه زانستییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رفراوان دای. له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا خه‌رجییه‌كانی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان گه‌یشته نزیكه‌ی 2.5%ی به‌رهه‌می ناوخۆیی كه به‌رزترین رێژه بوو له‌و كاته‌دا. ئه‌مریكا مۆدێلێكی ناوازه‌ی داهێنا. له كاتێكدا زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كان كێبڕكێیان ده‌كرد له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت، حكومه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌رنامه‌كان به‌ڕێوه‌ببات، پاره‌ی بۆ دابین ده‌كرد. ئه‌مه‌ش ژینگه‌یه‌كی ئازاد و داهێنه‌رانه‌ی دروستكرد كه بووه هۆی بنیاتنانی گه‌وره‌ترین سیسته‌می زانستی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌مڕۆ هه‌ر سێ هێزه‌كه له دابه‌زیندان. ئیداره‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ زانكۆ پێشه‌نگه‌كانی وڵات له شه‌ڕدایه و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوژمنكارانه‌یان لێده‌كات و له ملیاره‌ها دۆلاری بودجه‌ی توێژینه‌وه‌كان بێبه‌شیان ده‌كات. گه‌وهه‌ره زانستییه نیشتمانییه‌كان، وه‌ك په‌یمانگا نیشتمانییه‌كانی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی زانست، به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی رووبه‌ڕووی له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه".
فه‌رید زه‌كه‌ریا، نووسیویشیه‌تی: "تایبه‌تمه‌ندی دووه‌می ئه‌مریكا بریتییه له‌وه‌ی له ساڵی 1945ه‌وه باڵاده‌سته به‌سه‌ر ته‌واوی جیهاندا، به‌ڵام له ئێستادا پاشه‌كشه‌ی كردووه. له ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوودا چین له پێوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی زانست باشتر بووه. ئێستا توێژینه‌وه‌ی زانستی زیاتر له 82 گۆڤاری پێشه‌نگدا بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن پێنوێنی (ناچه‌ر)ه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا له‌بواره‌كانی ئه‌ندازیاری و ته‌كنه‌لۆژیاش له‌پێش بوو. له بواری داهێناندا چین نزیكه‌ی نیوه‌ی داواكارییه‌كانی جیهان وه‌رده‌گرێت و چیتر هیچ به‌راوردێكی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا نییه. له ڕووی زانكۆكانیشه‌وه، ژماره‌ی زانكۆكانی چین له 500 زانكۆی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی زانكۆی چینی له 27 زانكۆ له ساڵی 2010 بۆ 76 زانكۆ له ساڵی 2020 زیادی كردووه، هاوكات ژماره‌ی زانكۆكانی ئه‌مریكاش له 154 زانكۆوه بۆ 133 كه‌می كردووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سێیه‌م و كۆتا تایبه‌تمه‌ندی ئه‌مریكا كه هه‌یه‌تی، كه چین نه‌یتوانیوه هاوتای بكات، توانای راكێشانی باشترین عه‌قڵه‌كانی جیهانه. له نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2014 زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵیان له زانسته‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه كۆچبه‌ر بوون. له ساڵی 2019 نزیكه‌ی 40%ی په‌ره‌پێده‌رانی پرۆگرامه‌كان كۆچبه‌ر بوون. له ناوه‌نده گه‌وره‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له ساڵی 2015دا ڕێژه‌ی توێژه‌رانی كۆچبه‌ر له نێوان 30% بۆ 62% بووه".
"به‌ڵام ئه‌م دیمه‌نه به خێراییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌گۆڕێت. سه‌دان ڤیزا هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و خوێندكاران و توێژه‌ران به تایبه‌تی له چینه‌وه دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه فیدراڵیه‌كان ده‌كرێت. له‌به‌رامبه‌ردا چین به‌رنامه‌ی به‌خشنده پێشكه‌ش ده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ی باشترین عه‌قڵه‌كانی خۆی، له‌كاتێكدا هه‌ندێكی تر چوون به‌ره‌و ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا هه‌ڵده‌بژێرن. له ڕاپرسییه‌كدا كه گۆڤاری (Nature) مانگی ڕابردوو ئه‌نجامی دا، پرسیار له توێژه‌رانی ئه‌مریكی كرا كه ئایا بیر له به‌جێهێشتنی وڵات ده‌كه‌نه‌وه، 75% به به‌ڵی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه"، فه‌رید زه‌كه‌ریا واده‌ڵێت.
فه‌رید زه‌كه‌ریا راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مانه ئه‌و بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیانه‌ن كه له ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتی ناوازه‌ی ئه‌مریكایان بنیات ناوه و ئێستا ته‌نها له ماوه‌ی 100 رۆژدا هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه".
*فه‌رید زه‌كه‌ریا، رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز موسڵمانی هیندییه، له ساڵی 1964 له مۆمبای له دایك بووه، به‌رچاوترین رۆژنامه‌نووسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، پسپۆڕه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا..
PM:04:21:06/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت