ئاژانسی رۆیتەرز: ئیسرائیل بەرەو کۆنترۆڵکردنی تەواوی غەززە دەچێت
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتی غەززە فراوان دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات، پلانە نوێیەکەی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی قۆناغ بە قۆناغ لەخۆدەگرێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز بێت کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات، "ئیسرائیل بەنیازە ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتی غەززە فراوان بکات، ئەم فراوانکردنە لەوانەیە بگاتە ئاستی کۆنترۆڵکردنی تەواوی کەرتەکە".
دەزگای پەخشی ئیسرائیلی پشتڕاستیکردووەتەوە کە پلانێکی سەربازی نوێ پێشکەش بە کابینەی جەنگی ئیسرائیل کراوە، پلانەکە ئۆپەراسیۆنی قۆناغ بە قۆناغ لەخۆدەگرێت، سەرەتا لە ناوچەیەکی دیاریکراو و دواتر بەرەو تەواوی ناوچەکانی تری غەززە دەچێت.
بەپێی پلانەکە بێت، چاوەڕوان دەکرێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ چەندین مانگ بەردەوام بن، ئامانجەکەش کۆنترۆڵکردنی تەواوی کەرتی غەززەیە.
7ی تشرینی دووەمی 2023وە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە، تاوەکو ئێستا ئیسرائیل نزیکەی یەک لەسەر سێی کەرتی غەززەی کۆنتڕۆڵ کردووە.
AM:10:13:05/05/2025
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت