نیویۆرك تایمز: ئه‌مریكا سیسته‌مێكی پاتریۆت ده‌گوازێته‌وه بۆ ئۆكرانیا
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه رایگه‌یاند كه سیسته‌مێكی به‌رگری ئاسمانی پاتریۆت كه پێشتر له ئیسرائیل جێگیر كرابوو، دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كرێت.
نیویۆرك تایمز له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه كه هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باس له لۆجستیكی پێشكه‌شكردنی سیسته‌مێكی دیكه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا یان یۆنان ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئاماده نه‌بوون باس له تێڕوانینی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكه‌ن سه‌باره‌ت به بڕیاری گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می پاتریۆتی زیاتر بۆ ئۆكرانیا.
جه‌یمس هیویت، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی سه‌ر به كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه، ئه‌نجومه‌نه‌كه ورده‌كارییه‌كان سه‌باره‌ت به به‌هێزی و شوێنی سیستمه به‌رگرییه‌كان ناخاته‌ڕوو.
وتیشی: "سه‌رۆك تره‌مپ روونی كردۆته‌وه: ده‌یه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕی ئۆكرانیا بهێنێت و كوشتنی هاوڵاتیان رابگرێت".
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "به‌رده‌وامه له دابینكردنی ئامێری پێشوه‌خته په‌سه‌ندكراو بۆ ئۆكرانیا".
گرنگی سیسته‌می پاتریۆت
ئه‌م راده‌ستكردنه كه تا ئێستا رانه‌گه‌یه‌ندراوه، له كاتێكدایه كه روسیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا په‌ره‌پێداوه، له‌نێویاندا هێرشی مووشه‌كی به‌هێز بۆ سه‌ر كیێڤ له 24ی نیساندا.
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هاوپه‌یمانان كێشه‌یان هه‌بوو بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ دابینكردنی حه‌وت سیسته‌می پاتریۆت.
هه‌رچه‌نده ئۆكرانیا ئێستا 8 سیسته‌می هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها 6 سیسته‌میان كارده‌كه‌ن. به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ڕاگه‌یاندووه، دوو سیسته‌مه‌كه‌ی دیكه له‌ژێر نوێكردنه‌وه‌دان.
له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه، زێلێنسكی داوای سیسته‌می پاتریۆتی زیاتری كردووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و سیسته‌مه بۆ به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی پێویسته.
AM:12:01:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت