لە پرسەی سرری سوورەیا ئۆندەر؛ کەسێک هێرشی کردە سەر سەرۆکی جەهەپە


وێستگەنیوز_

لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی تەرمی سرری سوورەیا ئۆندەر، کەسێک مستێکی لە سەرۆکی جەهەپە دا. ئەردۆغانیش دەڵێت: هێرشکارەکە دەستبەسەر کراوە. 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی 5ـی 2025، لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی تەرمی سرری سوورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، کەسێک هێرشی کردە سەر ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و بۆکسێکی لێدا. 

دوای ڕووداوەکە، ئەو کەسەی هێرشەکەی کردە سەر سەرۆکی جەهەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و ئۆزەلیش لەژێر ڕێوشوێنی ئەمنیدا ڕێوڕەسمەکەی بەجێهێشت.

سەبارەت بە ڕووداوەکە سەرۆکی داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی: "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، هەروەها ئەو کەسەی کردەوەکەی ئەنجامداوە گیراوە و دەستبەسەر کراوە. لێکۆڵینەوەی ورد بەردەوامە."

لای خۆشیەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی بە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپەوە کرد و "هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست."

ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکات ، وتی "دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەستیپێکردووە و ئەو کەسەی هێرشەکەی کردووە، دەستگیرکراوە". 


PM:04:17:04/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو