ئیسماعیل بەقائی: لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە هەموو شێوەیەك ڕەتی دەکەینەوە


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: هەڕەشەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران، هیچ شانازییەک بۆ فەرەنسا و پێگەی وڵاتەکە لە ئەوروپا زیاد ناکات.

ئەمرۆ هەینی 2ـی ئایاری 2025، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی ئەوەی کە ئێران نزیکە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دوورن لە ڕاستی و بە هەموو شێوەیەك ڕەتی دەکەینەوە.

لەبارەی هەڕەشەکانی فەرەنسا لەبارەی ئەوەی کە ئێران پابەندیی ڕێککەوتنە ئەتۆمیییەکان نەبێت، یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر وڵاتەکە دەسەپێنێتەوە، بەقائی دەڵێت: فەرەنسا گومانەکان لەم بارەیەوە زیاتر دەکات، کە ڕۆڵێکی تێکدەر دەگێڕێت و ئەمەش هیچ شانازییەک بۆ وڵاتەکە و پێگەکەی لە ئەوروپا زیاد ناکات.


PM:10:47:02/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو