سه‌رۆكایه‌تی سوریا: هێرشی ئیسرائیل لە نزیك كۆشكی كۆماری پێشهاتێكی مه‌ترسیداره
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا رایگه‌یاند كه هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ نزیك كۆشكی كۆماری پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل پشتیوانی بن.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی نزیك له كۆشكی كۆماری سوریا بڵاو كرده‌وه و به "پێشهاتێكی مه‌ترسیدار دژ به دامه‌زراوه‌كان و شكۆی ده‌وڵه‌ت" ناوی برد.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "سوریا له‌به‌رانبه‌ر شكۆ و ئاسایشی خۆیدا، به‌رگریی له مافی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات به‌هه‌موو جۆرێك".
داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد، "پشتیوانی سوریا بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی پێشێلی یاسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "هێرشی ئیسرائیل پشێوی و نا ئارامی و ئاله‌نگاریی ئاسایش دروستده‌كات و یه‌كگرتوویی گه‌لی سوریا به ئامانج ده‌گرێت".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه سوپای وڵاته‌كه‌ی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئامانجێك له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سوریا له دیمه‌شق، به‌ڵێنه‌كه‌شی بۆ پاراستنی كه‌مینه‌ی دروزه‌كان له سوریا دووپاتكرده‌وه.
ناتانیاهۆ له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كاتس وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل وتی: "شه‌وی ڕابردوو (شه‌وی پێنجشه‌ممه) ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له دیمه‌شق ئه‌نجام دا".
وتیشی: "ئه‌مه په‌یامێكی روونه بۆ رژێمی سوریا، رێگه ناده‌ین هێزه‌كانی سوریا له باشووری دیمه‌شق بڵاوببنه‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر دروزه‌كان دروست بكه‌ن".
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر ناوچه‌ی ته‌نیشت كۆشكی ئه‌حمه‌د حسێن ئه‌لشه‌رع له دیمه‌شق"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی دیاری بكات.
له دوای ڕووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشووی سوریا له كانوونی یه‌كه‌می رابردوو، ئیسرائیل زه‌وییه‌كانی باشووری ڕۆژئاوای سوریای كۆنترۆڵ كردووه و به‌ڵێنی پاراستنی دروزه‌كانی داوه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی چه‌كی قورسی سوپای سوریای له رۆژانی دوای رووخانی ئه‌سه‌د له‌ناوبرد.
PM:03:56:02/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت