ئیسرائیل نزیك كۆشكه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعی بۆردوومان كرد
وێستگه‌نیوز-
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه سوپای وڵاته‌كه‌ی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئامانجێك له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سوریا له دیمه‌شق، به‌ڵێنه‌كه‌شی بۆ پاراستنی كه‌مینه‌ی دروزه‌كان له سوریا دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مه دووه‌م جاره ئیسرائیل له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا هێرش ده‌كاته سه‌ر سوریا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دا به‌رگری له دروزه‌كان بكات.
ناتانیاهۆ له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كاتس وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل وتی: "شه‌وی ڕابردوو (شه‌وی پێنجشه‌ممه) ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له دیمه‌شق ئه‌نجام دا".
وتیشی: "ئه‌مه په‌یامێكی روونه بۆ رژێمی سوریا، رێگه ناده‌ین هێزه‌كانی سوریا له باشووری دیمه‌شق بڵاوببنه‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر دروزه‌كان دروست بكه‌ن".
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر ناوچه‌ی ته‌نیشت كۆشكی ئه‌حمه‌د حسێن ئه‌لشه‌رع له دیمه‌شق"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی دیاری بكات.
تا ئێستا هیچ لێدوانێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریاوه سه‌باره‌ت به‌و هێرشه نه‌دراوه.
له دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشووی سوریا له كانوونی یه‌كه‌می رابردوو، ئیسرائیل زه‌وییه‌كانی باشووری ڕۆژئاوای سوریای كۆنترۆڵ كردووه و به‌ڵێنی پاراستنی دروزه‌كانی داوه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی چه‌كی قورسی سوپای سوریای له رۆژانی دوای رووخانی ئه‌سه‌د له‌ناوبرد.
AM:09:46:02/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت