گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دواخرا


وێستگەنیوز-

لەکاتێکدا بڕیاربوو سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئایاری 2025، بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان لەتۆڕی ئێکس نووسیویەتی "خولی چوارەمی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کە بڕیار بوو رۆژی شەممە 3ی ئایار بەڕێوەبچێت بۆ کاتێکی دیکە دواخرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆکاری دواخستنی گفتوگۆکان هۆکارێکی لۆجستییە و هەوڵ دەدەین کاتێکی نزیک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دیاری بکەین".


PM:05:31:01/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت