رێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان درووزەکان و هێزە ئەمنییەکانی سووریا کراوە
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ پێكدادانی سەخت لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی سووریا و چەكدارە درووزەكان لە سەحنایا و ئەشرەفیە لە باشوور و رۆژئاوای دیمەشق ڕوویدا و بەهۆیەوە 47 كەس لە هەردوولا كوژراون، لە ئێستادا ڕێككەوتنێكی سەرەتایی بۆ ڕاگرتنی کراوە.
رووداوەکە بەهۆی تۆمارێکی دەنگییەوە پەرەی سەند کە تێیدا لە لایەن درووزەکانەوە، سووکایەتی بە پێغەمبەر موحەممەد (د.خ) دەکرێت. پاشان، گرژی دەستیپێکرد و لە یەکەم رووداودا، چەكدارە دروزەكان هەڵیانكوتایە سەر خاڵێكی پشكنین و سێ كەسیان برینداركرد.
ئاژانسی هەواڵی سانا'ـی سووری دەڵێت، "رێككەوتنەكە بە ئامادەبوونی پارێزگارانی ریفی دیمەشق و سوەیدا و قنەیتەرە و ژمارەیەك كەسایەتی كۆمەڵایەتی دیكە بووە."
عامر شێخ، پارێزگاری ریفی دیمەشق باسی لەوە کردووە، پاراستنی ئاسایش لە بەرپرسیارییەتی هەمووانە، ژمارەیەك كەسی لە یاسا دەرچوو لە ئەشرەفیە و سەحنایا دەستگیركراون، بۆیە پێویستە چەك لە دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت.
وتیشی، لەو كەسانە نابوورن كە بێڕێزییان كردووە بەرامبەر پیرۆزییە ئاینییەكان، لەسەروو هەموویانەوە پێغەمبەری ئیسلام.
PM:01:52:01/05/2025
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت