رێبه‌ری رۆحی دروزه‌كانی ئیسرائیل: گۆڕانكاریی له سوریا نزیكه
موه‌فه‌ق ته‌ریف رێبه‌ری رۆحی دروزه‌كانی ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز-
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه ئه‌مڕۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، موه‌فه‌ق ته‌ریف رێبه‌ری رۆحی دروزه‌كانی ئیسرائیل له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رێنمایی سه‌باره‌ت به دۆخی سوریا ده‌ركردووه و گۆڕانكاریی نزیكه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا رێبه‌ری دروزه‌كانی ئیسرائیل داوای له خه‌ڵكی سه‌ربه تائیفه‌كه‌ی كرد خۆڕاگربن.
موه‌فه‌ق ته‌ریف ده‌ڵێت: "رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ین زیان به دروز بگه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌ت و سوپای ئیسرائیل و جیهانیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان".
ئه‌م لێدوانه‌ی رێبه‌ری رۆحی دروزه‌كانی ئیسرائیل دوای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان چه‌كدارانی (دروز) له سوریا و هێزه‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع (ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی)یه له نزیك دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆش بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه هێرشێكی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه بۆسه‌ر "گروپێكی توندڕه‌و" له‌نزیك دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی "په‌یامێكی توند" به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا بگه‌یه‌نن له‌باره‌ی پاراستنی دروزه‌كان.
ناتانیاهۆ وتی: " ئه‌و گروپه‌ی به‌ئامانجگیرا، ئاماده‌كاریی ده‌كرد بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر دانیشتوانی دروز له شارۆچكه‌ی سه‌حنایا له‌ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق".
شارۆچكه‌ی (سه‌حنایا) ده‌كه‌وێته دوری نزیكه‌ی 15 كیلۆمه‌تر له باشوری خۆرئاوای دیمه‌شق و له‌ناوچه‌ی ریفی دیمه‌شقدا هه‌ڵكه‌وتووه، دانیشوانه‌كه‌ی دروز و مه‌سیحین.
له شه‌وی سێ شه‌ممه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئه‌م شارۆچكه‌یه پێكدادانی چه‌كداریی به‌خۆوه ده‌بینێت كه به‌هۆیه‌وه 11 كه‌س كوژران.
ئه‌مه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ پێكدادانێكی هاوشێوه له ناوچه‌ی (جه‌رمانا)ی نزیك دیمه‌شق، له‌م ناوچه‌یه‌ش 17 كه‌س كوژراون، كوژراوه‌كان 8 كه‌سیان سه‌ربه هێزی پێكهاته‌ی دروز و 9 كه‌سیشیان چه‌كدارانی سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی (ته‌حریر شام) بوون له دیمه‌شق.
هۆكاری ئه‌م شه‌ڕه تائیفییه نوێیه له سوریا تۆمارێكی ده‌نگیی شێخێكی سه‌ربه پێكهاته‌ی دروزه كه ده‌وترێت تێیدا قسه به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌ڵێ.
هێرشی هێزه‌كانی سه‌ربه حكومه‌ت له دیمه‌شق بۆسه‌ر دروزه‌كان له‌كاتێدایه وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا به‌فه‌رمی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه تۆماره ده‌نگییه‌كه دروستكراوه و راست نییه، شێخه دروزییه‌كه‌ش ره‌تیكردووه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به‌و تۆماره ده‌نگییه‌وه هه‌بێت.
PM:04:55:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت