ئیسرائیل وەک پشتگیرییەک لە درووزەکان؛ هێرشی ئاسمانی کردە سەر هێزێکی سووریا


وێستگەنیوز_

ئیسرائیل دەڵێت، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی کردووەتە سەر هێزێکی سووریا کە پلانی هەبووە هێرش بکاتە سەر دروزەکان لە پارێزگای دیمەشق.
 
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیران و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکە "ئۆپەراسیۆنێکی هۆشداری بووە،" کە لە رێگەیەوە پەیامێکی جددی دراوەتە بەرپرسانی باڵای سووریا و پێی راگەیاندوون، "ئیسرائیل ئەو چاوەڕوانییەی هەیە کە سووریا هەنگاو بنێت بە مەبەستی رێگەگرتن لە زیانگەیاندن بە دروزەکان."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێزانینمان هەیە بۆ بەشداریی گەورەی کۆمەڵگەی دروزی لە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل. پابەندبوونمان بۆ کۆمەڵگەی دروزی لە ئیسرائیل بەلاوە گرنگە و پاراستنی برا دروزەکانیش لە سووریا بەلامانەوە گرنگە."
 
لە بەشێكی دیکەدا دەڵێت: "ئیسرائیل رێگە نادات زیان بە کۆمەڵگەی ئیسرائیلی لە سووریا بگەیەندرێت، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوونی گەورەمان بە برا دروزەکانمان لە ئیسرائیل، کە پەیوەندیی خزمایەتی و مێژووییان لەگەڵ برا دروزەکانیان لە سووریا هەیە."


PM:03:02:30/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت