سەرۆک وەزیرانی هیندستان بۆ سوپا: ئازادیی تەواوتان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکە

وێستگەنیوز_AFP

دوای ئەوەی ناکۆکییەکانی هیندستان و پاکستان لە هەفتەی رابردووەوە پەرەیان سەندووە، حکومەتی هیندستان دەڵێت، "سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە سوپای سەرپشک کردووە بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆن لە کشمیر بکات." 
 
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هیندستان بە ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێسی راگەیاندووە، نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە هێزە چەکدارەکانی راگەیاندووە، "ئازادیی تەواویان هەیە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر کات و شێوازی وەڵامدانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکە بدەن."
 
حکومەتی هیندستان گرتە ڤیدیۆیەکی سەرۆک وەزیرانی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ فەرماندەکانی سوپا و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە، بەبێ بڵاوکردنەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ناوەڕۆک و پلانەکان.
 
سوپای هیندستان دەڵێت، لە ناوچە سنوورییەکانی کشمیر لەگەڵ سوپای پاکستان تەقەیان لە یەکتری کردووە؛ و "هێزەکانی پاکستان تۆمەتبارن چونکە بەبێ هۆکار تەقەیان کردووە و لە بەرامبەردا وەڵامێکی بەهێز و کاریگەرمان داونەتەوە."
 
سوپای پاکستان تەقەکردنەکەی پشتڕاست نەکردەوە، تەنها رادیۆی ئیسلامئاباد کە سەر حکومەتی پاکستانە رۆژی پێکدادانە سەربازییەکە وتی، درۆنێکی هیندستانیان خستووەتە خوارەوە کە ئاسمانی پاکستانی بەزاندبوو.

AM:10:13:30/04/2025

ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت