وەزیرێکی پاکستان: زانیاری هەواڵگریمان هەیە هیندستان بە نیازە هێرشی سەربازیی بکات
وێستگەنیوز_
عەتەڵلا تارار، وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان دەڵێت: زانیاری هەواڵگری متمانەپێکراومان هەیە کە هیندستان بەنیازە لە ماوەی 24 بۆ 36 کاتژمێری داهاتوودا هێرشی سەربازی بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی نیسانی 2025، وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان، لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکسی خۆی نوسیویەتی: پاکستان زانیارییەکی هەواڵگری باوەڕپێکراوی هەیە کە هیندستان بەنیازە لە ماوەی 24 بۆ 36 کاتژمێری داهاتوودا هێرشی سەربازی بکات و ڕووداوی پەهالگام وەک بیانوویەک بەکاربهێنێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەر کارێکی شەڕانگێزانە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی لەگەڵدا دەبێت. هیندستان لە هەر دەرئەنجامێکی ترسناک لە ناوچەکەدا، بەرپرسیارییەتی تەواو لە ئەستۆ دەگرێت."
رۆژی سێشەممەی رابردوو گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان پێی نایە قۆناغێکی نوێوە، ئەمەش پاش ئەوەی چەند چەکدارێک لە پاهالگام، لە کشمیر 26 کەسیان کوشت، ئەو ناوچەیەش لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوە دەبرێت.
سەرباری ئەوەی هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام نیودەلهی، ئیسلامی ئابادی بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبار کرد.
لەبەرامبەردا پاکستان تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە و داوای لێکۆڵینەوەیەکی بێ لایەنی کرد، سەبارەت بەو هێرشەی کراوەتە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی لەو ناوچەیەی کە زۆرینە موسڵمانن.
AM:09:06:30/04/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت